نەتانیاهۆ "پلانێکی مەترسیدار"ی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ "پلانێکی مەترسیدار"ی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکات

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ "پلانێکی مەترسیدار"ی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، خۆیان ئامادەکردووە ئیسرائیل داگیر بکەن.

لێدوانی فەرمی: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە میدیاکانی فەرەنسای ڕاگەیاندووە: حیزبوڵڵا ئامادەکاری کردووە لە ڕێگەی تونێلێکی گەورە کە ئۆتۆمبێل و مووشەک لەخۆبگرێت، هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: نەتانیاهۆ دانی بەوەدا ناوە ئەگەر ئەم پلانە سەرکەوتوو بووایە، زیانەکانی لە هێرشەکەی حەماس لە 7 ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر دەبوون.

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل دۆزینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند کە چەکی پێشکەوتووی ڕووسیای تێدا بووە.

باکگراوند: لە 7-10-2023 حەماس هێرشی کردە سەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی ئیسرائیل لە نزیک کەرتی غەززە، بەهۆیەوە نزیکەی هەزار ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 300 کەسی دیکە بەدیل گیران کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 100 بارمتەیان نادیارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ