کەسێک لەکاتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی نۆ مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی 2023 پیشان دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن 150 هەزار دینار و سەرپەرشتیارانی سندووقەکانیش 250 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
باکگراوند: دوای 18 ساڵ، ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرا.
لەلایەکی دیکەوە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کرا، 42 هەزار كەس وەك كارمەند لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون، كۆمیسیۆن 150 بۆ 250 هەزار دیناریان پێدەدات، ئێستا لیستەکان ئامادە دەکرێن و بڕیارە دواتر پارەیان بۆ خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
پووتین و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت