مەسرور بارزانی: گرنگە خەڵك خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لەبیر نەكات

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: گرنگە خەڵك خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لەبیر نەكات

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، گرنگە خەڵکی ئێمە ئەم خیانەتە مەزنە لە بیر نەکەن و دەبێ بە ئیرادە و بڕیاری خۆیان، سنوورێک بۆ خیانەتکاران دابنێن.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانەی ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی 21 پڕۆژە لە قەزای مێرگەسۆر گوتارێكی پێشكەش كرد و سەبارەت بە ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبەریش ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ساڵیادی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەرە، کە لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا، خیانەتێکی گەورە بەرامبەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووکی دڵی کوردستان کرا.

 

لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: سوپاس بۆ خوا و پشتیوانی میللەتەکەمان، پیلانی نەیاران و دوژمنان سەری نەگرت کە دەیانویست هەموو کوردستان داگیر بکەن، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکان بەرگرییان لە کوردستان کرد و نەیانهێشت پیلانەکانی ئەوان سەربگرێت. 

 

ئەوەش بزانە: سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوە کرد "ئەوەی گرنگە، خەڵکی ئێمە ئەم خیانەتە مەزنە لە بیر نەکەن و دەبێ بە ئیرادە و بڕیاری خۆیان، سنوورێک بۆ خیانەتکاران دابنێن بۆ ئەوەی چیتر خیانەت بەردەوام نەبێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ