دابەشکردنی نەوتەکەی عێراق بەسەر هاونیشتمانییان. وێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاریدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات دوای ئەوەی شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر بابەتەکە کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: دەبێت حکومەتی عێراق لە ساڵێکدا 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و بە ناردنی کاروانی دووەم، 100 ملیۆن لیتر دەمێنێت ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: تا ئێستا زیاتر لە 220 هەزار خێزان لەهەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی عێراق سوودمەند بوون، لە هەولێر زیاتر لە 94 هەزار خێزان، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 50 هەزار خێزان و دهۆک زیاتر لە 76 هەزار خێزان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەریی ئەرێنی بەسەر ژینگەوە هەبوو
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کاسبکاران لە قەدەخەی هاتووچۆدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێكی كۆنتڕۆڵنەكراو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کاسبکاران لە قەدەخەی هاتووچۆدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێكی كۆنتڕۆڵنەكراو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە