نۆ قوتابخانەی گەورە لە ئاکرێ دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
نۆ قوتابخانەی گەورە لە ئاکرێ دروست دەکرێن

یەکێک لەو قوتابخانانەی ئاکرێ کە لە بواری جێبەجێکردندان. وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


لە قەزای ئاكرێ سێ قوتابخانەی نوێ تەواوکراون و لە ماوەیەکی نزیکیشدا نۆ قوتابخانەی گەورەی 18 پۆلی بە گوژمەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەکرێن.


بۆچی گرنگە: یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگیدانە بە كەرتی پەروەردە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە گەشەی بەردەوام بە کەرتەکە بدات، یەکێکیش لەو رێگایانە دروستکردنی قوتابخانەی نوێیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سێ قوتابخانەیەی تەواوبوون زیاتر لە 300 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجکراوە، نۆ قوتابخانەی دیكەش بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار لە نۆژەنکردن و فراوانکردندان. جگە لەوەش، نۆ قوتابخانەی دیکەی 18 پۆلی بە گوژمەی چوار  ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەکرێن.


لێدوانی فەرمی: کاروان زاهیر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو 16 قوتابخانە بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار نۆژەن کراونەتەوە و چەندین قوتابخانەی دیكەش نۆژەن و دروست دەكرێن. 


خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو نۆ قوتابخانەیەی دروست دەکرێن توانای ئەوەیان هەیە نزیکەی 10 هەزار قوتابی لەخۆبگرن، بۆیە بارگرانی لەسەر قوتابخانەکانی دیکە کەم دەکەنەوە و هەلی کارکردنی زیاتر بۆ مامۆستایانی دانەمەزراو دەرەخسێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ