دوو کەس لە سلێمانی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
دوو کەس لە سلێمانی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکران

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە. وێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو کەسیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە حەوت کەسی بیانی بە نایاسایی بگوازنەوە.


چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی حەوت کەسی بیانیان دەستگیرکردووە کە بە نایاسایی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا شاردرابووەنەوە و هەوڵیان داوە لەڕێی دوو قاچاخچییەوە سنوور ببەزێنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوتووە دوو کەس کارئاسانییان بۆ ئەو حەوت کەسە کردووە و هێزەکانی ئاسایش توانیویانە لە ڕۆژی دووشەممە 19-02-2024 هەردووکیان دەستگیر بکەن.


زانیاری زیاتر: هەردوو تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لە جۆری(هایلۆکس)یان بەکارهێناوە، کە بێ سەرەتا بووە و تابلۆی سەربازیی ساختەی پێوە کراوە، بۆ گواستنەوەی حەوت کەسە بیانییەکە.


ئەمەش بزانە: هێزەکانی ئاسایش لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکە، دەستیان گرتووە بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت و سەرجەم پاسپۆرتەکانی حەوت تۆمەتبارەکەی دیکە کە بە نایاسایی سنووریان بەزاندبوو.

شەیری بکە لە: