چوار هەزار منداڵ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوون

شەیری بکە لە:
چوار هەزار منداڵ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوون

وێنەی دوو منداڵی تازە لەدایکبوو

ئاڤا نیوز

 

چوار هەزار و 105 منداڵ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی شوبات لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوون و زۆرترینیان لە پاڕێزگای دهۆک بووە، بەڕێژەی %66ـی منداڵەکانیش بەشێوازی سرووشتی لەدایکبوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ژمارەیەی تۆمارکراوە تەنیا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی بووە.


ژمارەکان وادەڵێن: لە دهۆک، هەزار و 642 منداڵ لەدایکبوون؛ 834 لە ڕەگەزی نێر و  808 لە ڕەگەزی مێ.


لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی هەولێر، هەزار و 625 لە دایکبوون؛ 850 نێر و 755 مێ.


لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری شاری سلێمانی 838 منداڵ لەدایکبوون؛ 425 نێر و 413 مێ بوون.


زانیاری زیاتر: لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 750 منداڵ بەشێوازی سرووشتی لەدایکبوون و هەزار 425 منداڵ بە نەشتەرگەری لە دایکبوون.

شەیری بکە لە: