زێلینیسکی داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات بەرهەمهێنانی چەک لە ئۆکراینا زیاتر بکەن
- جیهان
- 13 تشرینی یەکەم

ڤۆلۆفیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا دەیەوێت بە هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرهەمهێنانی چەک لە وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو ساڵە ئۆکراینا لەگەڵ ڕووسیا لە جەنگدایە، ئۆکراینا لەو باوەڕەدایە توانای پیشەسازییەکی باشی هەیە کە ڕێگە دەدات ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و ئامێری سەربازیی لە خاکی وڵاتەکەی بەرهەمبهێنێت، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای وڵاتانی ڕۆژئاوا.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: "ڕۆژئاوا دەتوانێت پارە دابین بکات، بەتایبەتی ئێستا کە زۆرێک لە هاوبەشانەکان ناتوانن بەشێوەیەکی گونجاو چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خۆیان بەدەست کەمی چەک و تەقەمەنییەوە دەناڵێنن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا کیێڤ و پاریس پێکەوە تاوتوێی بەرهەمهێنانی چەک دەکەن لەسەر خاکی ئۆکراینا، ئەمەش دەبێتە مۆدێلێکی نوێی هاوکاریی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم