وەزارەتی پەروەردە پێنج نمرە بە قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەدات

شەیری بکە لە:
وێنەی قوتابییان لە کاتی تاقیکردنەوەدا

وێنەی قوتابییان لە کاتی تاقیکردنەوەدا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 5 نمرە بە قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە بدات. 

بۆچی گرنگە: لە چوارچێوەی ڕەچاوکردنی بارودۆخی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە پێدانی پێنج نمرە بە هەر قوتابییەک بەمەبەستی بەشداربوونیان لە تاقیکردنەوە. 

 

نووسراوی فەرمی: لە نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی پەروردە هاتووە، لەبەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوکردنی دۆخی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، بڕیارماندا: بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.

 

شەیری بکە لە: