ئێران بۆ ئیسرائیل: هەڕەشەکردن لە سیستانی تووڕەیی موسڵمانان تووندتر دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران بۆ ئیسرائیل: هەڕەشەکردن لە سیستانی تووڕەیی موسڵمانان تووندتر دەکات

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ بە ئامانجگرتنی مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکات و دەڵێت ئەم بابەتە دەبێتە هۆی هەڵکشانی ئاگری تووڕەیی و ڕق و کینە لەناوچەکەدا.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەناڵی 14ـی ئیسرائیلی وێنەیەکی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی لەپاڵ ژمارەیەک سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنان، سوپای پاسداران، فەیلەقی قودس، حەماس و حوسییەکانی یەمەن بڵاوکردەوە، گوایە ئەوانە لەو لیستەدان کە ئیسرائیل بەئامانجیان دەگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: میدیاکانی قەوارەی داگیرکەر بە شێوەیەکی نەشیاو وێنەی سەرکردە و زانایانی دیاری جیهانی ئیسلامی نمایش دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد هەڕەشەکردن لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، تەنیا خزمەت بە هەڵکشانی ئاگری تووڕەیی و ڕق و کینەی موسڵمانان دەکات بەرامبەر زایۆنیستەکان .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: