وەزیری پەروەردە وادەی دابەشکردنی چوار مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 10 تشرینی یەکەم

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شایستەی دارایی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت و ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی مامۆستایانی گرێبەست باس دەکرێت ڕاست نین.
وێنە گەورەکە: مانگی ئابی ئەمساڵ، بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زیاتر لە 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ کران بە گرێبەست.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا میدیابوو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، شایستەی مانگی شەشی وانەبێژان خەرج دەکرێت و لەگەڵ مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە یەکەم مووچەی گرێبەستبوون وەردەگرن، وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد، لە مانگی 11 دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتی وانەبێژان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەدات، بڕیاری بە گرێبەست بوونی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەمیشەییە و ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەڵێن، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ سێ مانگە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و سوودانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانووستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بەهای تمەن بەرز دەکاتەوە