سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت کە بە پێنج قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ماوەی ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیە دەکاتە نیو کاتژمێر.
وێنەگەورەکە: ڕێگای هەولێر – کۆیە ناوەندێکی گرنگ و ستراتیژییە لە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، بڕیار بوو ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام چەند ساڵێکە بە هۆکاری جیاواز کاری تێدا نەکراوە، ئەمڕۆ بە دیزاینێکی جیاواز بەردی بناغەی دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکەوتی 25-09-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆیە، مژدەی بە خەڵکی قەزاکە دا لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دروستکردنی جووتسایدی کۆیە - هەولێر دەکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە مەڕاسیمێکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدەکە دادەنێت و گوژمەی پڕۆژەکە نزیکەی 440 ملیار دینارە.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەتەواوکردنی ئەو جووتسایدە شەش كیلۆمەتر ڕێگا كورت دەبێتەوە و لە 52 كیلۆمەترەوە دەبێتە 46 كیلۆمەتر. ماوەی ڕێگاکە نیو کاتژمێر کەم دەبێتەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێک لە هەولێرەوە بۆ كۆیە بڕوات، بە ماوەی نزیکەی 30 خولەک دەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی هاووڵاتیانی كەندێناوە بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوە سەرژمێر نەكراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و گەڕەکە و گوندەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرسنگ چەند منداڵێک بەناوی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیل ناونراون