ژمارەی پەنابەرانی لوبنان لە عێراق گەیشتووەتە هەشت هەزار کەس

شەیری بکە لە:
ژمارەی پەنابەرانی لوبنان لە عێراق گەیشتووەتە هەشت هەزار کەس

ئاوارەبووانی لوبنان لە عێراق - میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

تاوەکو دێت ژمارەی ئاوارەکانی لوبنان لە عێراق بەهۆی جەنگەوە زیاتر دەبێت، ڕۆژانە سەدان کەس ڕوو لە وڵاتەکە دەکەن و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ژمارەکە گەیشتووە هەشت هەزار کەس.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان کە سێ هەفتەیە دەستیپێکردووە زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی لوبنانی پەنابەر و ئاوارە بوونە و هەزارانیش ڕوویان لە عێراق کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یاسین مەعمووری، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق ڕایگەیاند: لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بۆردوومانکردنی باشووری لوبنان و زاحیە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان ئاوارەی چەندین وڵات بوون لەوانەش عێراق.  

 

زانیاریی زیاتر: هەوڵێکی نیشتیمانی هەیە بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەرانی لوبنانی و پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک.

شەیری بکە لە: