وەزارەتی شارەوانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی شارەوانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات

چەند پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە کەرتی هەشتی حەسارۆکی هەولێر، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی شارەوانی ڕایدەگەیێنێ، ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێراتركراون، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەو شارەوانییانەی كارە هونەری و كارگێڕییەكان تەواوكراون دەستپێدەكات.

وێنە گەورەکە: بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە كردەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و پرۆسەکە دەستپێدەکات. نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و هەر یەکێکیان پارچە زەوییەکی بە ڕووبەری 200 مەتر پێدەدرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەكو ئێوارە بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەكەن، هەنگاوەكانی پرۆسەكە زۆر بە باشی چوونەتە پێش و بەزووترین كات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.

لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێكردن بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن و پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانەی هەموو ڕێكارەكانیان تەواوكردووە دەستپێدەكات، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەوییان بەسەر دابەش دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: