ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێریکردن لە دهۆک بەردەوامن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە دوو ڕۆژی داهاتوو دا پرۆسەی سەرژمێریی لە هەریمی کوردستان دەستپێدەکات و هەزاران بژمێریش لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاهێنانیان پێدەکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 17-11-2024 پرۆسەی سەرژمێریکردن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، هاوکات لە سنووری پارێزگای دهۆک بژمێرەکان ڕاهێنان وەردەگرن و ئامادە دەکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: چیاڤان عەبدولرەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئامادەکارییەکانی سەرژمێری بەردەوامن، هاوکات ماوەی دوو ڕۆژە بژمێرەکان ڕاهێنانیان پێدەکرێت و تاوەکو سبەی شەممە بەردەوام دەبێت، لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەبەخۆی زاخۆ سێ هەزار و 995  کەس وەک بژمێر بەشدارن، لە ڕۆژەکانی 17 و 18 و 19 ڕاستەوخۆ دەڕۆنە نێو گەڕەک و  ماڵان، کاری مەیدانی دەستپێدەکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لە رۆژی 16 مانگ تیمەکان لە سنووری ماددەی 140 سەردانی ماڵان دەکەن، هاوکات لە هەرێمی کوردستان لە 17ی مانگەوە پرۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: