زیاتر لە 20 هەزار کەس سەردانی ڤیستیڤاڵی تەحینی ئامێدییان کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیستیڤاڵی تەحین و بەرووبوومە خۆماڵییەکان لە ئامێدی، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڤیستیڤاڵی تەحین و بەرووبوومە خۆماڵییەکان بەبەشداریی جوتیار و خاوەنکارانی سنوورەکە بۆ جاری دووەم لە ئامێدی بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ڤیستیڤاڵی تەحین بوو لە قەزای ئامێدی، کە ئەمە جاری دووەمی بوو لەماوەی دوو ساڵدا، هاوکات هەر لەمیانەی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵەکە دا زیاتر لە 20 هەزار کەس سەردانی شوێنەکەیان کردووە، بەرهەمەکانی ئەو قەزایە خواستێکی بەرچاوییان لەسەر هەیە بەجۆرێک سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە و ساڵانە تەحینی ئامێدی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە 20 هەزار کەس لە دوو ڕۆژ دا سەردانی ڤیستیڤاڵەکەیان کردووە، هاوکات لە ڕۆژی یەکەمدا زیاتر لە حەوت هەزار کیلۆگرام و لە ڕۆژی دووەمیشدا زیاتر لە 10 هەزار کیلۆگرام تەحین و بەرهەمەکانی دیکە فرۆشراون.
ئەمەش بزانە: بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی گوتیشی: جگە لە تەحین، 15 بەرووبوومی دیکە لە ڤیستیڤاڵەکە فرۆشراون، هاوکات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەی سەردانیکردن دوو ئەوەندە زیادی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ناوبانگی تەحینی ئامێدی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە لە عێراق و وڵاتانی دیکەیش خواستی زۆری لەسەرە، تەنیا لە ساڵی 2023ـدا 600 تۆن تەحین ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە کراون، بڕیارە ئەمساڵیش 65 تۆن بۆ هۆڵەندا و 25 تۆنیش بۆ ئەمریکا هەناردە بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی باڵای خامنەیی سەردانی لوبنان دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای زیاتر لە حەوت ساڵ یەکەم بانگ لە منارەی حەدباوە دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو مانگە کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەستیپێکردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆلێژی سەربازیی بەغدا 120 گەنجی كورد وەردەگرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان: پشووی گشتیی تەنیا دوو ڕۆژە