ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەڕەنسا خنکان

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەڕەنسا خنکان

پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕێنەوە لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، لە کەناڵی ئنگلیز خنکان.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی هەوڵی پەڕینەوە بۆ ئەوروپا دەدەن، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکانیان گیان لەدەست دەدەن، ئەمڕۆش دوای ئەوەی بەلەمێکی کۆچبەران هەوڵی پەڕینەوە دەدات بۆ بەریتانیا لە ڕێگە تێکدەشکێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناو ئەو کۆچبەرانەدا کە گیانیان لەدەست داوە منداڵێکی بچووک هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا هەواڵەکەیان ڕاگەیاندووە و هیچ وردەکارییەکی دیکەیان، وەک ژمارەی قوربانییەکان، بڵاو نەکردووەتەوە.

 

باکگراوند:  بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ساڵی 2023 زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر دوای هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون، هاوکات ساڵانە سەدان کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا لە ڕێگادا تووشی ڕووداو دەبن و گیان لەدەست دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: