
خۆپیشاندانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژی ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنە؛ میدیاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل بەنیازە هەنگاو دژ بە گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بنێت، ئەمەش دوای کوژرانی دوو سەربازیان بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە بەرزاییەکانی جۆلان.
وێنە گەورەکە: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە ڕێگەی هەڵدانی مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و لە دوایین هێرشدا بۆسەر بەرزاییەکانی جۆلان دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و 23ی دیکە برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی "وای نێت"ـی ئیسرائیلی لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلیەوە دەڵێت: "ئیسرائیل پلانی هەیە وەڵامێکی تووندی ئێران بداتەوە، هاوکات دوای کوژرانی ئەو دوو سەربازە، ئیسرائیل بەنیازە لە عێراقیش دژی میلیشیاکان هەنگاو بنێت و ڕێوشوێنی گونجاو دەدۆزینەوە بۆ ئەوەی لە عێراق بیگرینە بەر".
لەلایەکی دیکە: ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە: "ئیسرائیل بەنیازە هەنگاو دژ بە گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بنێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمجارە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ببێتە هۆی کوژران و برینداربوونی سەربازانی ئیسرائیلی، کاتێک بەهۆی مووشەکێکی حوسییەکانەوە کە لە یەمەن ئاراستەی ئیسرائیل کرا و بووە هۆی کوژرانی سەربازێکیان، ئیسرائیل بەندەری حودەیدەی یەمەنی بۆردوومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون