حووسییەکان بۆ کەشتییە بازرگانییەکان: هێرش دەکەینە سەرتان لەگەڵ ڕێزدا

شەیری بکە لە:
حووسییەکان بۆ کەشتییە بازرگانییەکان: هێرش دەکەینە سەرتان لەگەڵ ڕێزدا

ساتی بە ئامانج گرتنی یەکێک لە کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە

ئاڤا نیوز

 


حوسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی ئیمەیلەوە هەڕەشە لە کۆمپانیای کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن و پێیان ڕادەگەیێنن کە هێرشیان دەکەنەسەر.

 

پێدراوە ڕاستییەکان: ئیمەیلەکە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و ئاراستەی کۆمپانیایەکی کەشتیوانیی یۆنانی کراوە کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن هاتووچۆ دەکەن. لە بەشێکی ئیمەیلەکەدا هاتووە "هێرش دەکرێتە سەرتان، لەگەڵ ڕێزدا."

 

زانیاری زیاتر: لە ئیمەیلەکەدا پاساوی هێرشەکە بەو جۆرە باس کراوە کە لە بەر ئەوەیە کەشتییەکە لە بەندەرێکی ئیسرائیل وەستاوە و ئەمەش پێچەوانەی ڕێکارەکانی حوسییەکانە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسییەکان ڕایانگەیاندووە بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی غەززە هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکەن.

 

باکگراوند: لەدوای هێرشی لەناکاوی حەماس بۆسەر ئیسرائیل و دواتر وەڵامدانەوەی تەلئەڤیڤ بە بۆمبارانکردنی تەواوی کەرتی غەززە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشێوەی ناراستەوخۆ هاتنە نێو شەڕەکەوە و ناوە ناوە بە درۆنی  و مووشەک هێرشدەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ڕۆژائاوا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: