سەرۆککوماری ئێران دژی ئیسرائیل داوای پشتیوانی لە وڵاتانی عەرەبی دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککوماری ئێران دژی ئیسرائیل داوای پشتیوانی لە وڵاتانی عەرەبی دەکات

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران, وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

لە دوای هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و بەوەی ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هەبێت، ئێران زۆر بەتووندتر وەڵامی دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد لەلایەن سوڵتان بن سەعد مورایخی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و چەند بەرپرسیکی دیکەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

 

لێدوانی فەرمی: پزیشکیان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند: "ئێمە دەست بۆ ئاشتی درێژ دەکەین، بەڵام ئیسرائیل ئەوەی ناوێت و ناچارمان دەکات وەڵام بدەینەوە".

 

لەلایەکی دیکەوە: پزیشکیان لە درێژەی قسەکانیدا پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ئێمە و وڵاتانی عەرەبی پشتیووانی یەکتربین، ئیسرائیل  ناتوانێت درێژە بەو تاوانکارییانە بدات''.

 

بە گوتەی سەرۆککۆماری ئێران: "ئێران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ئاسایش و ئارامیە، داوامان لێکراوە دان بەخۆماندا بگرین و تۆڵەی کوشتنی هەنیە نەکەینەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە دانوستانەکان بدەین، بەڵام ئیسرائیل پەلکێشی وەڵامدانەوەی کردووین، دوای ئەوەی نەسڕوڵڵای کردە ئامانج هێرشەکانی بۆ لوبنان درێژکردەوە".

 

ئەوەی پێویست بیزانیت: شەوی سێشەممە، یەكی تشرینی یەكەمی2024 سوپای ئێران نزیكەی 200 مووشەكی ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كرد و بەشێکیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسنینی ئیسرائیلەوە وەڵامدرانەوە و بەشێکی دیکەشیان چەند ناوچەیەکیان کردە ئامانج.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ