تورکیا داوا لە ئیسرائیل دەکات سوپا لە لوبنان بکشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا داوا لە ئیسرائیل دەکات سوپا لە لوبنان بکشێنێتەوە

سەربازێکی سوپای ئیسرائیل لەسەر یەکێک لە تەنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، وێنە: lbc

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی دژی هێرشە زەمینییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان بڵاودەکاتەوە، ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل بە هەوڵێکی داگیرکاری و نایاسایی بۆ وەدەرنانی خەڵکی لوبنان ناودەبات.

 

وێنە گەورەکە: وڵاتی تورکیا خۆی بە بەرگریکاری دۆزی غەززە و گرووپە چەکدارەکانی حەماس و حیزبوڵڵا ناودەبات، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئیسرائیل دەکات و بە تێکدەری سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی دەبات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمیوەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان هۆکارێکە بۆ دەرکردنی خەڵکی وڵاتەکە و ئاوارەبوونیان، ئەمەش هەوڵێکی داگیرکاری نایاساییە، کە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت و سەربازەکانی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان بکشێنەوە".

 

ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و ڕێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکاریە بگرێت. هەروەها هەر تاوانێک کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، گورزێکە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە: تورکیا داوای ئاگربەستی هەمیشەیی غەززە دەکات بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ