بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حووسییەکان نرخی نەوت 2.5% بەرزبووەوە
- هەواڵ
- 12 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرجەم گەشتە بازرگانییەكانی دەریای سوور بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێک ڕاگیران بەهۆی بۆردوومانەكەی سوپای ئەمریكا و بەریتانیا نرخی نەوت2.5% لە ئاستی خۆی بەرزتربووەوە.
دوێنێ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، ئەمڕۆ بە 78 دۆلار و 99 سەنت بوو، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسیش بە 71 دۆلار و 05 سەنت بوو، ئەمڕۆ بە 73 دۆلار و 55 سەنتە.
بەرزبوونەوەكە بەردەوام نییە
ئاژانسی بلۆمبێرگ: تاوەکو ڕۆژی شەممە نرخی نەوت ئاسایی دەبێتەوە
بزنس وۆرلد ئیكۆنۆمی: چاوەڕێی گۆڕانكاریی خێرا لە نرخدا دەكەین
بۆرسە جیهانییەكان: بازرگانییە گەورەكانی نەوت نەوەستاون
ئەمەش بزانە
- ڕۆژانە لە دەریای سوور نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرەو ئەوروپا رەوانە دەكرێن
- ئەوروپا پشتی بە ڕێڕەوی دەریای سوور بەستووە بۆ بەدەستهێنانی كەرەستە نەوتییەكان "ئۆیڵینگ"
- ڕۆژانە سەدان كەشتی نەوت هەڵگر لە دەریای سوور هاتووچۆ دەكەن
چەندین كێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا و یەمەن ڕاگیراون
- سعوودیە لە ڕێگەی ئارامكۆوە دەیەوێت لە ئۆپیک پڵەس ئەو زیانانە قەرەبوو بكاتەوە كە ڕوویان داوە
زانیاریی پێویست
لەکاتێکدا هێرشی حووسییەکان بۆ سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بە دەریای سووردا تێدەپەڕن بە ردەوامە، پەڕینەوەی كەشتییەكان لە نۆکەندی سوێس کەوتووەتە مەترسییەوە کە نزیکەی سەدا 12ـی بازرگانی جیهانیی لێوە دەكرێت.
نۆکەندی سوێس کە دەریای ناوەڕاست بە دەریای سوور دەبەستێتەوە و کورترین ڕێگەیە لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا، لە 17ـی تشرینی دووەمی 1869ـەوە ڕۆڵێکی گرنگیی لە بازرگانیی جیهانییدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار