سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای ڕاگەیاند

ژمارەیەک هاووڵاتی لەبەردەم وێنەیەکی حەسەن نەسروڵڵا وەستاون، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 

 

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024, سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کرد سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار کەس کوژرا و 73 برینداربوون.

 

لێدوانی فەرمی: دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە.

 

زانیاری بەدستهاتوو: تاوەکو ئێستا حیزبوڵڵا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە حەسەن نەسروڵڵا کوژرابێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هێرزی هالێڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: "هەر کەسێک هەڕەشە بێت بۆسەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل بە ئامانجی دەگرین و ئەمە کۆتایی نیە، هەر لەو هێرشەدا چەند فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵا کوژراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەسەن عەبدولکەریم نەسروڵڵا، لەدایکبووی 31-8-1960، سێیەمین ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانە لە 16-2-1992 ئەو پۆستەی گرتووەتە ئەستۆ لە شوێنی عەباس موسەوی کە لە 16-2-1992 هەمان ساڵ لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا. نەسروڵڵا لە بنەماڵەیەکی شیعە مەزهەب پەروەردە کراوە و خوێنی ئیسلامی لە نەجەف تەواوکردووە، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

 

 

نوێدەکرێتەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ