سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی حەماسی لە سووریا ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی حەماسی لە سووریا ڕاگەیاند

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیان لە باشووری سووریا ئەنجامداوە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 

 

سوپای ئیسرئیل کوشتنی سەرکردەیەکی حەماسی لە باشووری سووریا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە: ئەو سەرکردەیەی حەماس بەرپرسیاری ژمارەیەک هێرشی "تیرۆریستی" بووە بۆ سەر هێزەکانیان.

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل دوای فەلەستین هێرشەکانی بۆسەر لوبنان بۆ لێدان لە حیزبوڵڵای لوبنانی چڕ کردووەتەوە و تاوەکو ئێستا چەندین سەرکردەی ئەو حیزبەی کردووەتە ئامانج، جیا لە لوبنانیش ئیسرائیل سەرکردەکانی حەماس  و حیزبوڵڵا لە لوبنان و سووریاش دەکاتە ئامانج.

 

لێدوانی فەرمی: دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانمان شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانیان لە باشووری سووریا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ئەحمەد محەممد فەهد، سەرکردەی حەماس کوژرا.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، "ئەحمەد محەممەد فەهد بەرپرسی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان بووە بۆسەر هێزەکانمان و ئیسرائیل لە ناوچەی باشووری سووریا و هەڵدانی مووشەکەکان بۆسەر بەرزاییەکانی جۆلان. ئەوکاتەش کە پلانی بۆ هێرشێک دادەنا، کرایە ئامانج ".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ