حیزبوڵڵا باکووری ئیسرائیل بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا باکووری ئیسرائیل بۆردوومان دەکات

سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل مووشەکێکی حیزبوڵڵا لە ئاسمانی ناوچەی جەلیلی سەرەوە لە باکوور تێکدەشکێنێت، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

لە دوای هێرشە چڕەکەی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت، حیزبولڵای لوبنان هێرشی پێچەوانەی کردە سەر ناوچەی کاپری لە باکووری ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: چەکدارەکانی بە مووشەکی جۆری فادی 1، باکووری ئیسرائیلیان بۆردوومان کرد، ئەمەش "وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکان و خەڵکی مەدەنی".

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێی لە دژی حیزبوڵڵا و لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستپێکردووە و ڕایگەیاندووە:" سوپای لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت بۆسەر حیزبوڵڵا لە ناوچەی بەقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان'. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئیسرائیل هێرشێکی تووندی لە دژی حیزبوڵڵا دەستپێکردووە، مەترسی شەڕێکی ناوچەیی بەرفراون لە ئارادایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ