
بڵەخانەی لۆهۆی وەزارەتی نەوتی عێراق - ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، هەناردەکردنی نەوتی عێراق کەمیکردووە، لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی نەوتی عێراق مانگانە کۆی هەناردەی نەوت لە سەرجەم كیڵگە نەوتییەكانی ئاشكرا دەكات، ڕێژەی هەناردەی مانگی ئابيش بەراورد بە مانگی تەمموزی ڕابردوو دابەزیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: کۆی هەناردەی مانگی ئاب لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ـوە ، 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل نەوت بووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بڕی 105 ملیۆن و 559 هەزار و 525 بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە، هەناردەی گەیارەش یەک ملیۆن و 928 هەزار و 156 بەرمیل بووە، هەناردەکردنی تایبەتیش بۆ ئوردن 286 هەزار و 74 بەرمیل بووە.
باكگراوند: کۆی هەناردەی مانگی تەمموزی ڕابردوو، 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل نەوت بووە، بەمەش سۆمۆ لەمانگی ئابدا دوو ملیۆن و 687 هەزار و 961 بەرمیل نەوتی کەمتر هەناردەكردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سوودانی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاندی حەماس بۆ دانووستان سەردانی قاهیرە دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانووستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بەهای تمەن بەرز دەکاتەوە