دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچە و 700 ملیار دینارەکە دواخرا

شەیری بکە لە:
پارە - وێنە: محەممەد شوانی

پارە - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


دانیشتنی دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی سێ سكاڵای تایبەت بە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، جارێكی دیكە بڕیاردانی لەسەر 700 ملیار دینارەكە وەك قەرز بۆ هەرێمی كوردستان دواخست.


وێنە گەورەکە: لە دادگەی فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی دوو پرس کە لەبارەی مووچە و  شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو دواخران. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە سکاڵاکان، لەلایەن موستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرابوو، داوایکردووە بڕیاری هەموارکردنەوەی ساڵی 2023 سەبارەت بەپێدانی قەرز بە بڕی دوو ترلیۆن و سەد ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی پووچەڵ بکرێتەوە، سکاڵای دووەم سەبارەت بە هاوتاکردنی وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق بووە. 

 

زانیاریی زیاتر: سکاڵای پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ 25-03-2024 دواخرا، هەروەها هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە 21-02-2024 دواخرا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ