دووبارەکردنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە
- ڕاپۆرت
- 21 ئەیلوول
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەوڵەتی عێراق تاوەکو ئێستا چەندین ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا دووبارە کردووەتەوە, کە هەندێکیان زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان خراونەتە خزمەت هاونیشتمانییان، دیارترینیشیان دانانی کامێراکانی چاودێری خێرایی و کارپێکردنی سیستمی سمارت میتهرزی کارەبایە، كه پێوهری زیرهكی پێ دەگوترێت.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لە ماوەی ساڵی 2023 دا 11 هەزار و 552 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق ڕوویانداوە، سێ هەزار و 19 کەس بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە گیانیان لەدەست داوە و 12 هەزار و 314 کەسیش برینداربوون، هاوکات پێدانی کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق ڕۆژانە تەنیا نۆ کاتژمێرە.
لەلایەکی دیکە: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 829 هەزار و 145 سەرپێچی هاتووچۆ تۆمار کراون، سێ هەزار و 19 کەس بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە گیانیان لەدەست داوە و 12 هەزار و 314 کەسیش برینداربوون. ئەم گرفتانەو چەندین گرفتی دیکە وای لەم حکومەتی عێراق کردووە، ئەزموونە سەرکەوتووەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بکەتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 ساڵە کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لە شەقامەکانی ناوەوە و دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان دانراون، دوو ساڵیشە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی شارەکان جێگیرکراون. یهكێك له پڕۆژە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، دانانی سیستەمی سمارت میتهرزی کارەبا بوو كه پێوهری زیرهكی پێ دەگوترێت، ئەمیشیان ماوەی دوو ساڵە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
خاڵی ئەرێنی: بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆ، دانان و جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لە شەقام و ڕێگا خێراکان کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕادەیەکی باش هەبووە.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حەمەدئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەئامانجی کەمکردنەوە و پێشگرتن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ و سەلامەتی گیانی خەڵک، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان لە ساڵی 2008 کاری بە سیستەمی کامێرای چاودێری تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان بە دیاریکراویش لە شاری هەولێر کرد.
زانیاریی زیاتر: کامێراکانی چاودێری تیژڕۆیی تا ڕادەیەکی باش کاریگەرییەکان لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکان هەبووە، بەڵام شۆفێران بە تەواوەتی پابەندی کەمکردنەوەی خێرایی نەدەبوون دوای تێپەڕینیان لە کامێرکان، بۆیە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا هەنگاوی دیکە نرا، کە ئەویش دانانی سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بوو. دوای کارکردنیش بەو سیستەمە، داتاکان پێمان دەڵێن بە ڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەریی هەبووە لە کەمرکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، عەقید هێمن وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارکردن بە سیستمی سمارت میتهرزی کارەبا چەند سوودێکی هەبووە، کە کاریگەری راستەوخۆیان لە سەر زیادبوونی کارەبای نیشتمانی و کەمکردنەوەی بە فیڕۆچوونی کارەبا و زێدەڕۆیی کردن و ڕاکێشانی کارەبا بەشێوەی نایاسایی هەبووە.
لەلایەکی دیکە: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کارکردن بە سیستمی پێوەری زیرەک کە تاوەکو ئێستا بۆ نزیکەی ٪76ـی هاوبەشانی کارەبا بەستراوە و بە دوو جۆر ڕۆڵی لە گەڕانەوەی کارەبای بە فیڕۆچوو هەبووە؛ یەکێکیان ئەوانەی کە سەرپێچیان کردووەتە سەر کارەبا. جۆرەکەی دیکەیان ئەوەیە لەو ڕێگەیەوە سنوورداریی لە بەکارهێنانی کارەبا کراوە، هاوکات پارێزگاری لە تۆڕەکانی کارەبا کردووە لە سووتانی بگۆڕەکان و ئۆڤەر لەودی سەر کارەبا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دووبارەکردنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، دوای سەرکەوتنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک، ئەمساڵ وەزارەتی کارەبای عێراق 13 ناوچەی لە بەغدا دەستنیشان کرد، تاوەکو بە شێوەیەکی ئەزموونی پێوەری زیرەکیان بۆ ببەستێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پێویستی زانی پڕۆژەی ترافیکلایتە زیرەکەکان چالاک بکرێن و لەسەر رێگا خێراکانیش پڕۆژەی کامێراکانی چاودێری خێرایی بە زوویی جێبەجێ بکرێن (کە ماوەی 10 ساڵە لە کوردستان کاری پێدەکرێت).
ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، ڕێگاوبان و بەرزەپرد و ئەندەرپاس.... بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق بەتایبەت بۆ بەغدا و موسڵ و ئەنبار گواستووەتەوە. هاوکات لە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەتیش هەنگاوی ناوە، کە لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2022، لە 22ی تەمووزی 2023وە چووەتە بواری جێبەجێکردن.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: هەرێمی کوردستان لە چەندین بواردا پێش عێراق ئەزموونی هەیە لە کارپێکردن و جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی کە سوود و بەرژەوەندییەکانیان بە پلەی یەکەم بۆ خەڵک و ئینجا بۆ حکومەت هەیە، هەم لە کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و خزمەتگوزرایی لینکی خزمەت لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئامادەن هاوکاریی حکومەتی عێراق بکەن و ئەزموونە سەرکەوتووەکانیان لەگەڵ بەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟