کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
یەکەم دیبەیتی تەلەڤیزیۆنی نێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێرانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو.
وێنە گەورەکە: دیبەیتەکە 90 خولەکی خایاند، لەلایەن تۆڕی هەواڵیی ئەی بی سی-یەوە میوانداری کرا و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش کرا، ملیۆنان کەس لە ئەمریکا و سەرتاسەری جیهان بینەری بوون.
زانیاریی زیاتر: دیبەیتەکە دووەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو و پێشتریش لە مانگی حوزەیراندا ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن دیبەیتێکی دیکەی کردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپەینی هەر یەکە لە بەربژێرەکان باس لە سەرکەوتوویی بەربژێری خۆی لە دیبەیتەکەدا دەکەن، بەڵام چاودێران لەو باوەڕەدان کە هاریس براوەی دیبەیتەکە بوو.
گرنگترین زانیاریی سەبارەت بە دیبەیتەکە:
سەبارەت بە یەکدی: هاریس چەند جار ترەمپی بە درۆزنی و لاواز ناوبرد. ترەمپ گوتی ئەگەر هاریس بەرنامەیەکی بۆ ئەمریکا هەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە هیچی نەکردووە؟
سەبارەت بە غەززە: هاریس هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماسی سەرکۆنە کرد، پێداگری لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی کرد و هاوکات گوتی: پێویستە کۆتایی بە کوژرانی ژنان و منداڵانی غەززە بهێنرێت و ڕێگا بۆ دروستکردنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینی هەموار بکرێت. ترەمپ گوتی: ئەگەر ئەو سەرۆکی ئەمریکا بووایە هیچ کات شەڕی غەززە و هەروەها شەڕی ئۆکرایناش ڕوویان نەدەدا.
سەبارەت بە ئێران: هاریس گوتی: توانای ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر ئێران زیاد دەکات. ترەمپ گوتی: لە سەردەمی ئەودا ئێران مایەپووچ بوو، بەڵام ئێستا 300 ملیار دۆلاری هەیە.
سەبارەت بە پووتین: هاریس گوتی: پووتین دیکتاتۆرێکە کە وەک پاروویەک ترەمپ دەخوات؛ ترەمپیش گوتی هاریس خراپترین جێگری سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکادا.
سەبارەت بە ئەفغانستان: هاریس ڕەخنەی لە دانوستانی نێوان ئیدارەی ترەمپ و تاڵیبان گرت؛ ترەمپ ڕەخنەی لە بڕیاری ئیدارەی بایدن بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان گرت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا بۆ 1.5 ملیۆن بەرز دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میانمار بەهۆی لافاو 226 کەس گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بەڵێنەکانی ترەمپ تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بلینکن بۆ ئاگربەستی غەززە سەردانی میسر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا درێژە بە کۆنترۆڵی تووندی سنوورەکانی دەدات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دەسەپێنێت