وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 17 چەکداری پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، وێنە: seta
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان 17 گەریلای پەکەکە و سەربازێکی تورکیا کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سووپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، مەتین، گارە قەندیل، خواکورک، 17 گەریلای پەکەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیدا کوژراون تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە: ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی پەکەکەمان لە 17-18ی ئەیلوولدا پێکاوە، لە ئەنجامدا لە چیای گارە 8 پەکەکە و لە خواکورک 4 پەکەکە، لە قەندیل 5 پەکەکە کوژراون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا پەکەکە هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵکو لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە، سەربازێکی تورکیا لە چیای گارە کوژراوە.
باکگرواند: ماوەی 46 ساڵە تورکیا و پەکەک لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریدان، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی کوژراوانی پەکەکە گەیشتووەتە هەزار و 868 کەس، بەڵام پەکەکە ئەم ژمارەیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان ڕۆژئاوا لە دژی ئیسرائیل هان دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا ئیسرائیل بە هەڵگیرسانی جەنگ تۆمەتبار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: من دەمزانی دۆخی مەلا بەختیار وای لێ دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی پێنجەم
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
20 ئەیلوول
زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 کارا دەکرێت
20 ئەیلوول
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان ڕۆژئاوا لە دژی ئیسرائیل هان دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیاد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پەردە لەسەر نوێترین مووشەکی بالیستیک لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەیەکی دیکەی سەربازیی ڕاگەیاند