ئاک پارتی: ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئاک پارتی: ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

وتەبێژی داد و گەشەپێدان پلانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دەم پارتی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.

وێنە گەورەکە: دوای بڵاوکردنەوەی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کە تێیدا داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕاگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاراستەی هەموو لایەنەکان کرد، بڕیاروایە پەیوەست بەم پرسە ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی بۆ یەکەم جار دوای سەردانی ئیمرالی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: عومەر چەلیک، وتەبێژی داد و گەشەپێدان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: سەرۆک ئەردۆغان داواکاری شاندی دەم پارتی بۆ چاوپێکەوتن و ئەنجامدانی کۆبوونەوە پەسەند کردووە و لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

بۆچی گرنگ: دوای ڕەتکردنەوەی داوای کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی لە لایەن ئەردۆغانەوە، ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە لە تورکیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: