
دیمەنێکی نزیک قەڵای هەولێر لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
كۆمسیۆن وردبینی ناوی بەربژێرەكانی تەواو نەكردووە، ئەمەش وادەی دیاریكراوی بانگەشەی دواخست، پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، وابڕیار بوو 16ی ئەم مانگە بانگەشە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆمسیۆن ووردبینی لە ناوی بەربژێرەكانی تەواو نەكردووە و تاوەكو ئێستا وادەی دەستپێكردنی بانگەشە دیار نییە.
لێدوانی فەرمی: ئامانج عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی كۆمسیۆن لە سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تاوەكو ناوی بەربژێرەكان لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە پەسەند نەكرێت بانگەشە دەستپێناكات، بەپێی یاسای هەڵبژاردن ڕۆژێک بەر لە پەسەندكردنی ناوی بەربژێر و پارتی سیاسی و هاوپەیمانییەكان بانگەشە دەستپێدەكات، پێشبینی دەكەم بانگەشەی هەڵبژاردن بكەوێتە دوای 20ی ئەم مانگە".
لەلایەكی دیكەوە: مەروان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هێشتا كۆمسیۆن وردبینیكردنی ناوی بەربژێرەكانی تەواو نەكردووە و تاوەكو ئێستا وادەی دەستپێكردنی بانگەشە دیار نییە و پێشبینی ناكەم لەم هەفتەیە دەستپێبكات.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هەمان پرس، خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەستەمە ئەم هەفتەیە بانگەشە دەستپێبكات، پێشبینی دەكەم لە 20 تاوەكو 25ی ئەم مانگە دەستپێبكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پەیامێک ئاڕاستەی هەموو جیهان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە