دوو نمایشکاری ڕووسی و چینی لە سێرک مەدالیای زێڕ بەدەست دەهێنن

شەیری بکە لە:
دوو نمایشکاری ڕووسی و چینی لە سێرک مەدالیای زێڕ بەدەست دەهێنن

دیمەنێک لە فێستیڤاڵی سێرک لە ڕووسیا

ئاڤا نیوز


لە سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەری سێرک بە ناونیشانی "دەرەوەی سنوورەکان" لە شاری پترسبۆرگ، نمایشکارانی ڕووسی و چینی مەدالیای زێڕیان بەدەستهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: لە سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەری سێرک، کە 15ـی ئەم مانگە لە شاری پترسبۆرگی ڕووسیا بەڕێوەچوو، هونەرمەندی ڕووسی ڤلادیسلاڤ گۆنچارۆڤ و لاسۆی چینی مەدالیای زێڕیان بەدەستهێنا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵی هونەری سێرک "دەرەوەی سنوورەکان" لە ساڵی 2022ـەوە بە دەستپێشخەری وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕووسیا و بە هاوکاری دامەزراوەی ڕۆس سێرک لە شاری پترسبۆرگ بەڕێوەدەچێت و بووەتە ڕووداوێکی بەنرخی کولتووری لەم وڵاتەدا.

 زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ بە نوێنەرایەتی 17 وڵاتی ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای باشوور 200 هونەرمەند بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان