گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ هەرێمی کوردستان داوای زیادکردنی پلەی وەزیفی لە حکومەتی عێراق کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا دراوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەشتی هەواڵی کاتژمێر حەوتی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی یەکەمەکان، گرێبەستەکان، خۆبەخشەکانن و چین و توێژەکانی دیکەیە. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەری گرفتی دامەزراندن پێکبهێنرێت".
د. ئومێد سەباح جەخت دەکاتەوە کە لەڕووی دامەزراندەوە ئەم چەند ساڵە ستەمێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان کراوە. باسی ئەوەش دەکات لە ئەگەری ڕێککەوتنی هەردوولا پرۆسەی دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک کەس لە حکومەتی عێراق دامەزرێنراون، لەکاتێکدا لە ساڵی 2013 ەوە میلاکی هەرێمی کوردستان جێگیرە، بۆ ئەو مەبەستە ئەو لیژنە هاوبەشە دیراسەی داواکاری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ زیادکردنی پلەی وەزیفی و پێدانی ڕێژەی دادپەروەرانە لە وەزیفەی گشتی و لە کەرتی وەزیفەی گشتیی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت