گرافیکێک کە ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نیشان دەدات.
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئیدارەی جۆ بایدن، ئەمریکا ڕەفتارێکی تووندتر بەرامبەر بە ئێران نیشان دەدات و مەرجی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دادەنێت.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی بایدن لە ماوەی ڕابردوودا نەیتوانی ئەمریکا بۆ ناو ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بگەڕێنێتەوە کە ترەمپ لێی کشابووەوە. ئەمریکا لە نیازپاکیی ئێران بۆ ڕێککەوتن بەگومانە و بۆ ئەو مەبەستەش مەرجی خۆی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئەگەر ئێران بیەوێت نیازپاکیی خۆی نیشانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات، دەبێت واز لە پشتیوانی و پارەدارکردنی تیرۆریزم بهێنێت، گرژییە ئەتۆمییەکان بووەستێنێت و ڕێگە بدات ئاژانسی وزەی ئەتۆم بەتەواوی لە چالاکییەکانی بەردەوامێت".
ماتیو میلەر بە مەرجی دادەنێت ئێران "تیرۆری نەیارە سیاسییەکانی خۆی بووەستێنێت، کۆتایی بە پێدانی مووشەک بە ڕووسیا بهێنێت کە دژی خەڵکی ئۆکراینا بەکاردەبرێن، هەروەها کۆتایی بە لەسێدارەدانە نادادپەروەرانە و بێوێنەییەکان بهێنێت".
باکگراوند: ساڵی 2015 ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1 ڕێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی 2018 ترەمپ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە، هێشتاش ئەمریکا نەگەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕێککەوتنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت