کڵاوە سوورەکەی ترەمپ لە تورکیا دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
کڵاوە سوورەکەی ترەمپ لە تورکیا دروست دەکرێت

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان، وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

کارگەیەکی دروستکردنی كڵاو لە شاری ئەدیامانی تورکیا، كڵاوە سوورەکەی ترەمپ بۆ هەڵـمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دروست دەکات، لە فرۆشتنەوەی هەر کڵاوێک 1900% قازانج دەگات بە ترەمپ.

 

وێنە گەورەکە: بەشێک لە کۆمپانیاکانی تورکیا پێداویستی و کاڵای جیاواز بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژران دروست دەکەن، یەکێک لەو کۆمپانیایانە کار بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ دەکات، تاوەکو ئێستا 100 ھەزار دانە كڵاوی سووری دروستکردووە کە لەسەری نووسراوە، "ئەمریکای مەزن بنیات دەنێینەوە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو کارگەیەی کە کڵاوە سوورەکانی بۆ ترەمپ دروستکردووە، نرخی هەر دانەیەکی بە 2.5 دۆلار دیاریکردووە، بەڵام نرخەکەی لە ئەمریکا  1900% زیاترە و هەر دانەیەکی بە 50 دۆلار بە لایەنگرانی ترەمپ دەفرۆشرێتەوە.

 

ئەمەش بزانە: کارگەکانی تورکیا ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە گەشەپێدانی ئابووریی تورکیا. پێشتر هەمان کارگە کە کارگەی زیرڤەیە کڵاوی سەربازی بۆ ھێزەکانی ئۆکراینا دروست دەکرد.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: