هەڵبژاردنی ئەمریکا هونەرمەندان بۆ دوو بەرە دابەش دەکات

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی ئەمریکا هونەرمەندان بۆ دوو بەرە دابەش دەکات

دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، وێنە: npr.org

ئاڤا نیوز

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هونەرمەند و کەسە دیارەکانی ئەو وڵاتە لایەنگری خۆیان بۆ بەربژێری دڵخوازیان ئاشکرا دەکەن.

بۆچی گرنگە: لایەنگیری کەسە دیارەکانی نێو هونەر و میدیای ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ژمارەی لایەنگرانی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان دروست دەکات.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تایلۆر سویفت، ئەستێرەی پۆپی بەناوبانگی ئەمریکی کە خاوەنی 283 ملیۆن فۆڵۆوەرسە، لە ئینستاگرام پشتیوانی خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕیوە و دەڵێت؛ بڕوام وایە ئەو براوە دەبێت. هاوکات جۆرج کلۆنی، ئەکتەر و فلیمساز دەڵێت: زۆر دڵخۆشم بە پشتیوانیکردنی هاریس.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیلۆن مەسک، گەورە بازرگان و خاوەنی پلاتفۆڕمی ئێکس پاڵپشتی ترەمپ دەکات و دەڵێت: من بەتەواوی بڕوام بە ترەمپ هەیە. هەروەها ئەمبێر ڕۆس، ڕاپەر و کوڕە مۆدێل لەگەڵ کید ڕۆک، میوزیکژەن و گۆرانیبێژ، بەڕوونی پشتیوانی خۆیان بۆ ترەمپ دەربڕیوە.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان