
ئەنتۆنیۆ گوتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.. سەرچاوەی وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە میونشنەوە دژایەتی خۆی بۆ بەردەوامیی شەڕ لە غەززە دەربڕی، پێشی وا بوو جیهان لە 75 ساڵی ڕابردوودا هەرگیز بە هێندەی ئێستا دابەش و پەرتەوازە نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گوتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ لە جیهاندا دەگوزەرێت لە سوودی هیچ لایەکدا نییە و کار ناکات. پێی وا بوو جیهان لە 75 ساڵی ڕابردوودا هەرگیز بە هێندەی ئێستا دابەش و پەرتەوازە نەبووە.
" دۆخی ئەمڕۆی غەززە بەڵگەی بنبەستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە. هیچ پاساوێک بۆ هێرشەکانی حەوتی تشرینی یەکەمی حەماس نییە، بەڵام هیچ پاساوێکیش بۆ سزادانی بەکۆمەڵی فەڵەستینییەکان نییە".
سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دژ بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح لێدوانی دا و هەمووانی ئاگادار کردەوە "هێرش بۆ سەر ڕەفەح زۆر ماڵوێرانکەر دەبێت بۆ فەڵەستینییەکان، کە خۆیان بێ هیچ شتێک لەسەر لێواری مان و نەماندان".
باكگراوند: لە حەوتی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە كاتێك حەماس هێرشی لەناكاوی كردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی كوژران، سوپای ئیسرائیل لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی چڕی بۆ سەر غەززە دەستپێكردووە و تائێستا زیاتر لە 28 هەزار كەس لەو شارە كوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم