ئەمریکا و سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپی سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 ئەیلوول

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئێرانی، سەرچاوە: BBC
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی ناردنی مووشەکی بالیستیک بۆ ڕووسیا تا لە شەڕی دژی ئۆکراینا بەکاریبهێنێت، هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، ئێران بە پشتیوانیکردنی ڕووسیا لە شەڕی دژی ئۆکراینا تۆمەتبار دەکەن و باس لەوە دەکەن، تاران مووشەک و درۆن بە مۆسکۆ دەدات، لەسەر ئەو بنەمایە و لە دوایین ڕێکاریاندا دژی تاران، سزایان بەسەر 10 کەس و شەش دامەزراوەدا سەپاند کە بنکەیان لە ئێران و ڕووسیا هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ دەیڤد لێمی، هاوتا بەریتانییەکەی ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای دیکە بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، هاوکات وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش هەنگاوەکەی ئێرانی بە "مایەی نیگەرانی" ناوبرد و گوتی: "بەریتانیا و ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە هەماهەنگی دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێرێک پاش ئەوەی ئەنتۆنی بلینکن باسی سزاکانی کرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چوار کەشتیدا سەپاند کە ڕێگەیان بە گەیاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی دوورهاوێژ بۆ ڕووسیا دەدا، فەرەنسا و ئەڵمانیاش پشتگیری خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دووپاتکردەوە و بڕیاری سەپاندنی سزایان بەسەر ئێراندا خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس فراوانتر دەکەین