
درەنگ خەوتن-وێنەRT
ئاڤا نیوز
توێژەران پەیوەندی نێوان درەنگ خەوتن و نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو ئاشکرا دەکەن.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی لیدن لە هۆڵەندا بڵاوکراوەتەوە، توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە، بە جۆرێک ئەو کەسانەی تا درەنگ بەخەبەرن زیاتر توشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو دەبن.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر جیرۆن ڤان دێر ڤێڵد، توێژەری توێژینەوەکە ڕایگەیاند: توێژینەوەکە دەریدەخات مانەوە تا درەنگانی شەو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی مەترسی قەڵەوی و شەکرە.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر کراوە بەپێی شێوازی خەوتنیان بەسەر سێ پۆلدا دابەشکراون، ئەو کەسانەی زوو دەخەون لەگەڵ ئەوانەی درەنگ یان مامناوەند دەخەون.
چارەسەرەکان: توێژەران داوایان لەو کەسانە کردووە، کە خەوێکی نا تەندروستیان هەیە خۆیان لە خواردنی درەنگانی شەو بەدوور بگرن، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی درەنگ خەوتن لەسەر کرداری هەرس، هاوکات داوا دەکەن ڕێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکەن و بە بەردەوامی وەرزش بکەن لەپێناو پاراستنی کێشی تەندروست و خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژ خایەنەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار