
پشکنینی خوێن-وێنەRT
ئاڤا نیوز
ڕووسیا پشکنینە کلینیکیەکانی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: زانایانی زانکۆی پزیشکی ڤۆڵگۆگراد لە ڕووسیا لەڕێگەی هەڵبژاردنی نەخۆشە خۆبەخشەکانەوە پشکنینی کلینیکیان بۆ دەرمانی Dipiaron کردووە، کە لە شێوەی کەپسولێکە و نەخۆش لەڕێگەی دەمەوە وەریدەگرێت، بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی بەکاردێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: Dipiaron بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی شەکرە و قەڵەوی داهێنراوە، واتە ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیی شەکرەی پێشوەختە دەناڵێنن، ئەم دەرمانە هاوشێوەی دەرمانی Ozempic و دەرمانەکانی دیکەی ئەم گرووپەیە، ئارەزووی خواردن و کێشی لەش کەمدەکاتەوە، بەڵام بەڕێگەی دەم وەردەگیرێت نەک بە دەرزی، هاوکات تێچووی 5 هێندە کەمترە.
زانیاریی زیاتر: پرۆفیسۆر ئیڤان تورێنکۆڤ دەڵێت: دەرمانی Dipiaron ئاستی شەکر دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی و یارمەتی زیادکردنی کاریگەری چارەسەری نەخۆشی شەکرە، کۆنیشانەکانی بەرگری ئەنسۆلین و قەڵەوی دەدات. دەرمانەکە هاندەری بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی ئینکرێتین لە ڕیخۆڵە دەدات، کە هاندەری دەردانی ئەنسۆلینە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی گواستنەوەی شەکر بە خێرایی بۆ شانەکان و کۆنەبوونەوەی لە خوێندا، واتە ئاستی گلوکۆز بە جێگیری دەهێڵێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ئاماری سەنتەری زانستی بۆ دەرمانی داهێنەرانە لە زانکۆی پزیشکی ڤۆڵگۆگراد، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بەردەوام لە زیادبووندایە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2040 ژمارەیان بگاتە 642 ملیۆن کەس لە جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار