حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی سەبارەت بە تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل ڕاگەیاند و گوتی: ئیسرائیل گەمارۆدراوە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران ڕایگەیاند و گوتی: "کابووسی وەڵامدانەوەی ئێران شەو و ڕۆژ دووژمنی ترساندووە. دووژمن تامی تۆڵەی ئێرانی دەچێژێت و لەوە تێدەگات کە ناتوانێت یاری بە هێڵە سوورەکانمان بکات."
سەلامی جەختی کردەوە ئیسرائیل لە عێراق، یەمەن و لوبنانەوە گەمارۆدراوە و کابووسی وەڵامدانەوەیان وایکردووە شەو و ڕۆژ چاودێری بکات.
وێنە گەورەکە: دواکەوتنی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لەلایەن ئێرانەوە لە ئیسرائیل، گومانی لەسەر جددیەتی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی ئیسرائیل دروست کردووە، سەرەڕای ئەوەش ئێران لە هەڕەشەکانی بەردەوامە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 26 کەس لە غەززە کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: واز لە پرۆگرامی مووشەکی خۆمان ناهێنین