وەزارەتی ناوخۆ لێدوانێکی باڵیۆزی ئێران ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ لێدوانێکی باڵیۆزی ئێران ڕەتدەکاتەوە

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی ناوخۆ لێدوانێکی باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە بیانووی ئێران بۆ بۆردوومانکردنی خەڵکی سڤیل لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ قسەکانی باڵیۆزی ئێران بە  "تۆمەتی بێ بنەما و درۆ و بوختان" ناودەبات و بە توندی رەتی دەکاتەوە.

 

ئەوەش بزانە: پێشووتر لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە. وەزارەتی ناوخۆ وادەڵێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان