زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق، وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەیەک بە ناوی لیژنەی دارایی لە هەردوو وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، لیژنەکە کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکارانی شەهیدان دەکات.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەردەوامە کە سەرۆکوەزیران بارزانی و تەیف سامی، وەزیریی دارایی عێراق بەشدارن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دبلۆماسی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: جگە لە هەردوو وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لیژنەکە پێکدێت لە بەشێک لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و لایەنی پەیوەندار بە گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و هەروەها سامی سوودانی کە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد ئەسەدی گوتیشی: لە کۆبونەوەکانی ئهمڕوِی نێوان شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان له بابەتەکانی پەیوەست بە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی، نەوت و دەروازە سنوورییەکان کرد.
خاڵە ئەرێنییەکان: مووچەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان لە 500 هەزار دینار تێپەڕ ناکات، لە کاتێکدا لە عێراق یەک ملیۆن و 200 هەزار دینارە، جگە لەوەی ئەوانەی عێراق سوود مەند دەببن لە کۆمەڵێک دەستکەوت لەوانە قەرز و بیمەی تەندروستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
تورکیا هەناردەکردنی لیمۆی ڕاگرت
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسانی ئەمریکا بەرگری لە پێناسە گومرکییەکانی ترەمپ دەکەن
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لووتكەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی بەشدارە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج ئەندامی نوێ بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی پشدەر کەسێکی دەستگیر کردووە سەدان ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی گەل دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەتدەکاتەوە