جەزائیرییەکان سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان دیاری دەکەن

شەیری بکە لە:
جەزائیرییەکان سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان دیاری دەکەن

دوو خانمی جەزائیری بەرەو ناوەندێکی دەنگدان دەچن، وێنە: RFI

ئاڤا نیوز 

 

ئەمڕۆ شەممە ملیۆنان هاووڵاتیی جەزائیری بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان دەکەن.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە جەزائیر 24 ملیۆن دەنگدەر دەچنە ناوەندەکانی دەنگدان تاوەکو سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان دیاریبکەن، سێ بەربژێر کێبرکێ دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی جەزائیر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی جەزائیر سێ بەربژێ کێبرکێ دەکەن کە بریتین لە یوسف عوشیش، عەبدولمەجید تەبون، عەبدولعەلی حەسەن شەریف.


ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی 24 ملیۆن و 351 هەزار و 551 دەنگدەری گشتی، 23 ملیۆن و 486 هەزار و 61 دەنگدەر لە ناوخۆیی وڵاتەکە دەنگ دەدەن. لەو ڕێژەیە
%47 دەنگدەران ئافرەتن و 53% دەنگدەری پیاون.

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە ڕابردوو پرۆسەی دەنگدان بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو کە 865 هەزار و 490 دەنگدەر لە ڕێگەی 117  لیژنەوە سەرپەرشتی کراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: