ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: بایدن هەوڵی داوە ڤلادیمێر پووتین بکوژێت

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: بایدن هەوڵی داوە ڤلادیمێر پووتین  بکوژێت

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی ئەمریکی نهێییەکی مەترسیدار لەبارەی هەوڵی تیرۆکردنی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، " ئیدارەی جۆ بایدن هەوڵی تیرۆکردنی پووتینی داوە".


ڕاگەییێراوی فەرمی: تاکەر کارلسۆن، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمریکی دەڵێت، ''ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵی کوشتنی ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیای داوە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت، ''ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە دوو مانگی کۆتایی پۆستەکەیدا بە توندی پاڵپشتی شەڕێکی ڕاستەقینەی دەکرد کە لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیادا ڕووبدات".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە وەڵامی ئەو  هەواڵەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت، "نەک سەرۆکی ڕووسیا، ئێمە هەمیشە لە ئامادەباشییان بۆ پاراستنی هەموو هاوڵاتییەکانمان".

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میخائیل شێرمێت، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی ڕووسیا دەڵێت، "سوپاسی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە دەکەین، چونکە بێدەنگ نەبوو و ڕاستیی بایدنی نیشانی هەموو جیهان دا، پێویستە دۆسیەیەکی تاوانکاری بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانیارییە بکرێتەوە و بەشێوەیەکی جددی کاری لەسەر بکرێت".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ