لە کەناراوەکانی تونس نۆ کۆچبەر گیانیان لە دەست دا

شەیری بکە لە:
لە کەناراوەکانی تونس نۆ کۆچبەر گیانیان لە دەست دا

تونس بووەتە خاڵی دەرچوونی کۆچبەران لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا، وێنە، یۆرۆ نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران نۆ کەس لە کەناراوەکانی تونس گیانیان لە دەست دا. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە ڕێگەی دەریایەوە خۆیان بگەیێننە ئەوروپا.

چیرۆکی سەرەکی:  بەلەمێکی کۆچبەران  لە دووری شەش کیلۆمەتر لە ناوچەی زارزیس لە تونس کە هاوسنوورە لەگەڵ لیبیا نقوم بوو.  هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تونس توانیویانە 45 کۆچبەر ڕزگار بکەن، نۆ کۆچبەریش خنکاون و تەرمەکەیان دۆزراوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: حوسامەدین جبابیل، گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تونس ڕایگەیاند، هیچ یەکێک لە سەرنشینەکان تونسی نەبوون، بەڵکو گومان دەکرێت لە لیبیاوە هاتبن.

گۆشەیەکی دیکە: لە هەفتەکانی ڕابردوودا بەلەمێکی گەورەی کۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە لە سنووری تونس لە دەریا ون بوو.  ڕووداوەکە ناڕەزایی کەسوکاری کۆچبەران و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی کۆچبەرانی لێکەوتەوە و ڕەخنەیان لە حکومەتی تونس گرت بەوەی وەک پێویست هەوڵی ڕزگارکردنی بەلەمەکەی نەداوە. 

باکگراوەند: تونس بووەتە خاڵی دەرچوونی کۆچبەران لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و 313 کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان