
ئاڵای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هاوکاریی کۆمپانیا گەورەکانی ئینتەرنێت دەکات بۆ تێپەڕاندنی سانسۆر لە ئێران، ڕووسیا و میانمار.
وێنە گەورەکە: کۆشکی سپی داوا لە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا دەکات، هاوکارییان بکەن بۆ بەهێزکردنی بەرنامەکانی شکاندنی فیلتەری ئینتەرنێت، VPN، لە وڵاتانی ڕووسیا، ئێران و میانمار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی گووگڵ، مایکرۆسۆفت، ئەمازۆن، کلاودفلەر و چەند کۆمپانیایەکی دیکە کردووە و داوای کردووە VPN بە شێوەیەکی کاراتر بەردەست بخەن، بۆ ئەوەی خەڵکی وڵاتان بتوانن فیلتەرەکان بشکێنن و بە سەرچاوەکانی زانیاریی بگەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەکارهێنانی VPN، لە ئێران، ڕووسیا و میانمار بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمەش بەهۆی سانسۆرێکی تووندی ئینتەرنێت لەو وڵاتانە، بەگوێرەی دوایین ئامار، مانگانە 46 ملیۆن کەس فیلتەرشکێن بەکاردەهێنن.
ئەمەش بزانە: VPN یارمەتی بەکارهێنەران دەدات ناسنامەی خۆیان بشارنەوە و زۆرجار شوێنی خۆیان لە ئینتەرنێتدا بگۆڕن بۆ ئەوەی سنوورە جوگرافییەکان لەسەر ناوەڕۆکەکان تێپەڕێنن یان خۆیان لە تەکنەلۆجیای سانسۆری حکومەتەکان بدزنەوە.
باکگراوند: دوای سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ساڵی 2022، ئەمریکا بودجەی زیاتری بۆ پاڵپشتیی VPN لە تەواوی جیهان تەرخان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم