
بەلەمێکی کۆچبەران، سەرچاوە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
یەختێک بە دەیان کۆچبەرەوە کە ژمارەیەکیان کوردن لە کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێرئاو دەکەوێت، ژمارەیەک کۆچبەر خنکاون و نزیکەی 50 کۆچبەریش ڕزگارکراون.
چیرۆکی سەرەکی: یەختەکە نزیکەی 100 کۆچبەری لەسەر بووە و کاتژمێر 12:30خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی بۆڵۆن- سۆر- میر کە 45 کیلۆمەتر لە ناوچەی کاڵاسی فەرەنسا دوورە، کونبووە و بەهۆیەوە ژێرئاوکەوتووە، پۆلیسی فەرەنساش زوو فریایان کەوتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تاوەکو ئێستا خنکانی 13 کۆچبەر پشتڕاستکراوەتەوە و سێ لەوان منداڵن، 50 کەسیش ڕزگارکراون و باری تەندروستی 10 یان ناجێگیرە، ژمارەیەک لە کۆچبەرانیش بێسەروشوێنن و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
لێدوانە فەرمییەکان: ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوانەی ڕزگارکراون لەگەڵ تەرمە دەرهێنراوەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەهۆی جێگیرنەبوونی دۆخی تەندروستی بەشێک لە ڕزگارکراوەکانیش پێدەچێت ژمارەی قوربانیان بەرزبێتەوە.
ئاژانسی فرانسپرێس ژمارەی گیانلەدەستدانی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناڵی ئینگلیز بۆ 13 كەس بەرزبووەتەوە، بەهەمانشێوە ئاماژەی بەوە کردووە سێ لە قوربانییەکان منداڵن.
لەلایەكی دیکەوە: توانا عومەر، ڕۆژنامەنووسی کورد لە بەریتانیا بە ئاڤانیوزی گوت:” تا ئێستا ناسنامەی تەواوی کۆچبەران دیارنییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەکیان كوردن".
نوێ دەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم