سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی زیادکردنی مووچەی ئەندامانی ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - پارە

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - پارە

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ زیادکردنێک لە مووچەی ئەندامانی ئەنجوومەن کرابێت و ئاماژە بەوە دەکات مووچەکانیان وەک پێشترە.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕابردوودا بەڵگەنامەیەک بڵاوکرایەوە، لە ناوەڕۆکەکەی ئاماژە بە زیادکردنی مووچەی پەرلەمانتاران کرابوو، بەشێوەیەک هاوتای مووچەی وەزیرەرکان کراوە و کراوەتە هەشت ملیۆن دینار.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: جەخت دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران هەمیشە بە شێوەیەکی شەفافانە و لە چوارچێوەی یاسا دیاریکراوەکاندا کاردەکات، بە هەموو شێوەیەک هەر تۆمەتێک یان گومانێک لەسەر متمانەی ئەنجوومەن یان پابەندبوونی بە یاسا و بڕیارە فەرمییەکان ڕەتدەکەینەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی نوێنەران مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرێتەبەر کە زیان بە ناوبانگی دامەزراوەی پەرلەمان و ئەندامەکانی دەگەیەنن و ڕای گشتی بەلاڕێدا دەبەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: